زانا هۆڵه‌ندییه مشتومڕاوییه‌كه هۆشداری له روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی 8 پله‌یی ده‌دات
وێسگه نیوزـ
دیسانه‌وه فرانك هۆگه‌ربیتس، زانا مشتومڕاوییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌ركه‌وته‌وه‌و ئه‌مجاره هۆشداری له روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ ده‌دات كه پێشبینی ده‌كرێت گوڕه‌كه‌ی بگاته زیاترله 8 پله.
هۆگه‌ربیتس له ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندوه: له 22ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌رسێ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و موشته‌ری و عه‌تارد له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ وه‌ستاون و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له 23ی مانگ كه ئه‌مڕۆ ده‌كات، یان 24 كه ده‌كاته سبه‌ینێ، بومه‌له‌زه‌یه‌كی به‌هێزی لێ بكه‌ویته‌وه كه گوڕه‌كه‌ی ده‌گاته 8.5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر.
زانا مشتومڕاوییه‌كه پێشبینیشی كردوه دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه له رۆژانی 26 تا 28ی ئه‌م مانگه روو بده‌ن به‌ڵام به گوڕی كه‌متر كه ده‌گاته 6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشبینیانه‌شدا زاناكه شوێنی روودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دیاری نه‌كردوه‌و نه‌یوتوه له چ ناوچه‌یه‌ك روو ده‌دات.
هۆگه‌ربیتس پێشتر پێشبینیی روودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوباتی توركیای كردبوو كه له ناوچه‌ی مه‌ره‌ش و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكوری كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه زیاترله 50 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و زیانی زۆری ماددیشی لێكه‌وته‌وه.
PM:09:14:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 12280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت