بێ ئه‌وه‌ی چاوی به بایدن بكه‌وێت، سودانی له ئه‌مریكاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به سه‌ردانه 5 رۆژییەكه‌ی بۆ ئه‌مریكا هێنا و بێ ئه‌وه‌ی چاوی به بایدن بكه‌وێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌ی خولی 78ه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری نیویۆرك كرد.
سودانی وتاری عێراقی له نیویۆرك خوێنده‌وه‌و دواتر چه‌ند چاوپێكه‌وتن و دیدارێكی ئه‌نجامدا و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی بینی، به‌ڵام هیچ دیدارێكی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ریكنه‌خرا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سودانی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و مالیزیا و لوبنان و كوه‌یت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبوته‌وه.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بولگاریا و قوبرس و كۆریای باشور و ئێران و ئه‌مینداری گشتیی په‌یمانی ناتۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بریكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌مه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌رانی كۆمانیای جه‌نراڵ ئیلێكتریك و گروپك هانیۆل-ی ته‌كنه‌لۆجی و كۆمپانیانی كۆفینكن-ی ئه‌مریكا بۆ كاری پارێزه‌ری هه‌بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، سودانی چاوی به جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌كه‌وتوه، جگه له‌و دیدارانه‌ش به‌شداریی له چه‌ند سیمینار و پانێلێكدا كردوه كه ژووری بارزگانی ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكخیان خستوه.
PM:05:53:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت