ته‌نها له یه‌ك مانگدا نزیكه‌ی (7) هه‌زار جیابوونه‌وه له دادگاكانی عێراق تۆماركراوه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق تۆماركردنی نزیكه‌ی (7) هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانی له دادگاكانی عێراق له ماوه‌ی مانگێكدا راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق)ی مانگی ئابی (2023)ی راگه‌یاند.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، به‌ته‌نها له مانگی ئابی (2023)دا حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه (ته‌ڵاق) گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی (7) هه‌زار حاڵه‌ت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له هه‌مان ماوه‌دا زیاتر له (19) هه‌زار حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆماركراوه.
ئه‌م ئاماره‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نییه.
PM:07:15:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت