هاوڵاتییه‌ك له زێی گه‌وره خنكا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له قه‌زای خه‌بات هاوڵاتییه‌كی رۆژئاوای كوردستان له‌ئاوی زێی گه‌وره خنكا.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2023 هاوڵاتییه‌ك له‌ئاوی زێی گه‌وره خنكا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و ھاوڵاتییه‌ی خنكاوه، ناوی " به‌ھادین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د"ه و دانیشتووی كه‌مپی گه‌ویلانه و له‌دایكبووی ساڵی 2001ه.
راشیگه‌یاند كه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رھێندراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ھه‌ولێر كراوه بۆ توێككاری زیاتر و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
PM:04:36:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت