بانكێك له ههرێم بۆ دابهشكردنی مووچهو قهرزو پێشینه دهكرێتهوه
وێستگهنیوزـ
بڕیارە بانکێک بە ناوی بانکی نیشتیمان لە هەرێم بکرێتەوە کە ئەرکی دابەشکردنی مووچە و پێدانی پێشینە و قەرز دەبێت بە هاووڵاتییان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم له راگهیهندراوێكدا رایگەیاند: رۆژی چوارشەممەی رابردوو 20ی ئهیلولی 2023، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکەمین کۆمپانیای بانکی نیشتمانی کوردستان تۆمار کرا بەناوی (بانکی نیشتمان) کەبانکێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و راستەوخۆ بەبانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.
ئاماژهی بهوهشداوه: تایبەمەندییەکانی ئەم بانکە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات بە هەمان شێوەی بانکی ناوەندی دەبێت و وەک بوونی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان کە بازرگانان و هاووڵاتییان دەتوانن لێی سودمەند بن.
ئهوهشی زیاد كردووه: راستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لە رێی ئەم بانکەوە مووچەکانیان بەدەست بگات.
وهزارهتی بازرگانی و پیشهسازی ههرێم راشیگهیاندووه: ئهم بانكه وەک بانکێکی فەرمی گشتگیری حکومەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاواز لە بانکە حکومیەکانی تر خزمەتگوزارییەکانی لە بواری جیاوازی بانکیدا پێشکەش دەکات و تەنها هەڵگرتنی پارە نیە.
ئهوهشی وتووه: رێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ رێکاری رۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.
PM:03:10:22/09/2023
ئهم بابهته 3016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت