حكومه‌تی هه‌رێم كرێی كاره‌بای سیتیه‌كانی کەم كرده‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، کارەبای یەکەی سیتییەکان بۆ 100 دینار کەمکراوەتەوە.


ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هەرێم باسی له‌وه‌شكرد، نرخی یەکەی کارەبا لە سیتییەکان بۆ 100 دینار دابەزیوە و لە هەفتەی رابردووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە 18ـی ئابی ئەمساڵدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەرزکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان بارگرانی لەسەر شانی خەڵک دروست دەکات و لەو بارەیەوە یاداشتێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە و سکاڵای یاساییشیان تۆمارکردووە.

لە ماوەی رابردوو دانیشتووانی سیتییەکانی سلێمانی و هەولێر بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی کارەبای نیشتمانییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد ئەو بڕیارە پێداچوونەوەی پێدابکرێت.


PM:03:40:21/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 5084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت