پێشه‌وا هه‌ورامانی: چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكه‌ین
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگهنیوزـ
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، به كوردستان 24ی راگه‌یاند: یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت، بریتی ده‌بێت له تاووتوێكردنی ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی 14ی ئه‌م مانگه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به پرسی مووچه‌ش، وتویه‌تی: "چاوه‌ڕێی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ین، كه حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاری له‌سه‌ر داوه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین".
له 14ی ئه‌م مانگه، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و تیمێكی وه‌زاری له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ ناردنی بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
پێشتریش رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری و كارگێری وتبووی: "رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به گرنگییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسی دابه‌شكردنی مووچه تاووتوێده‌كات".
PM:11:37:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 12952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت