چاودێرێك: سه‌در به قه‌یرانێك له پرۆسه‌ی سیاسی چووه ده‌ره‌وه‌و به قه‌یرانیش نه‌بێت نایه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
چاودێرانی سیاسی باس له كات و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه وه‌ك چۆن چونه ده‌ره‌وه‌ی رابه‌ری ره‌وی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی قه‌یرانی خوڵقاند، هه‌ر به قه‌یرانێكی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌كه.
له‌وكاته‌وه‌ی بڕیاردراوه له 18ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت، چاودێران و هێزه سیاسییه‌كان چاوه‌ڕوانی ئاماژه‌یه‌كن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رگای خۆتۆماركردن داخرا، سه‌در هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌دا و هه‌موانیش وتیان سه‌در درێژه به بایكۆته‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن چۆن چونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌در له سیاسه‌ت له مانگی حوزیرانی 2022 قه‌یرانی دروست كرد، له‌وانه‌شه هه‌ر به قه‌یرانێكی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، چاودێری سیاسیی عێراق به سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم-ی وتوه: به‌دڵنیاییه‌وه سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌ڵام له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه نا وه‌ك هه‌ندێك پێشبینییان ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌مجاره له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مان و چه‌ند رووداوێكی له‌ناكاو كه له‌وانه‌یه له ساڵی داهاتوودا روو بده‌ن، دێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه.
"سه‌در سوودی له‌م كشانه‌وه‌و بایكۆته بینی، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی شكستی خزمه‌تگوزاری و ئابوریی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشووی خستوه‌ته ئه‌ستۆی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی سه‌در به‌هێزتر بێت"، چاودێره سیاسییه‌كه وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، موقته‌دا سه‌در یه‌كه‌م هێرشی كرده‌وه سه‌ر حكومه‌تی ئێستای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به حكومه‌تی "عه‌باسی" وه‌سفكردبوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سودانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و ئه‌فسه‌رانه كرد وله‌سه‌ر كار لایبردن كه كه‌مته‌رخه‌م بوون له هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا كه له‌پای سوتاندنی قورئانی پیرۆز كرایه سه‌ری.
زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانیش له ره‌وتی سه‌دره‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌ك چۆن سه‌درییه‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناكه‌ن، به‌وجۆره‌ش لایه‌نگرانی ئه‌و ره‌وته ده‌نگ به هیچ لیست و كاندێدێكی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناده‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان ره‌وتی سه‌در نزیكه‌ی 2 بۆ 5 ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نه‌كه‌ن، ئه‌وا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له رێژه‌ی به‌شداریكردن و سه‌ركه‌وتن و شكستهێنانی لیست و كاندیده‌كان ده‌بێت.
PM:03:19:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت