سودانی بۆ بلینكن: كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق- ئه‌مریكا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق- ئه‌مریكا كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2023 (به‌كاتی به‌غدا)، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له خولی 78مینی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نیویۆرك له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبۆوه و له دیدارێكدا لایه‌نه‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و ئه‌مریكا و ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی له بوار و ئاسته جیاوازه‌كاندا تاووتوێكران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئه‌مریكا بانگهێشتنامه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامه‌كه دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ربڕی له واده‌یه‌كدا كه دواتر دیاری ده‌كرێت.
سودانی جه‌ختیشی له گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراق-ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگ كرد بۆ هاوكاریی دووقۆڵی و ئه‌و سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌ی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری به‌رگری بۆ واشنتۆن و تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی خواستی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه و پێشوازیكردن له به‌شداریكردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی سودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له عێراقدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرنگی كاری هاوبه‌شی له بواری ئه‌منی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ژێر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی توانا و تواناكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و تواناكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش له سه‌رتاسه‌ری عێراق دووپاتكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به پێزانینی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ هه‌نگاوه كردارییه‌كانی عێراق بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و باشكردنی وه‌به‌رهێنانی غاز و دابینكردنی كاره‌بای پێویست له‌ڕێگه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ و به‌ستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا.
ئه‌نتۆنی بلێنكن راشیگه‌یاند كه ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر هاوكاریكردنی عێراق له پرسه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و فراوانكردنی هاوبه‌شی له بواره جیاوازه‌كاندا و جارێكی دیكه پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی عێراق دوپاتكرده‌وه.
AM:11:18:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت