یونامی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه
وێستگه‌نیوز-
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له شاری سلێمانی ده‌كات و رایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و جۆره هێرشانه بوه‌ستێنرێن.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یونامی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) رایگه‌یاند كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له سلێمانی ده‌كات كه چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه.
یونامی ده‌ڵێت: "هێرشه‌كان پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقن، پێویسته بوه‌ستێنرێن".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته پرسه ئه‌منییه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك له‌ڕێی هێرشكردنه‌وه".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان
فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ
پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون و سێ پێشمه‌رگه‌ی
دیكه‌ش برینداربوون.
AM:10:08:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت