نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌، به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت له‌سه‌روو 95 دۆلاره‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلولی 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌‌ بۆ 95 دۆلار و 4 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ‌‌ به‌ 94 دۆلار و 45 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 92 دۆلار و 47 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 90 دۆلار و 60 سه‌نت بوو.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ هه‌زار و 931 دۆلاره‌.


AM:08:23:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو