دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساواێکی نیە


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی رۆژی دووشەممەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەڵێت: تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساواێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و هەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٨ پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا هێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساواێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و هەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکات و هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ برینداران دەخوازێت. 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان


PM:11:14:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت