راگهیهندراوێك له مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانهوه
وێستگە نیوز-
مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان جهختدهكاتهوه كه هێرشهكەی سەر فرۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، هێرشە بۆ سەر تێكڕای هەرێمی كوردستان و بەشێك لە سنووری كۆماری عیراقی فیدراڵ و دەڵێت: "داوا و تەئكید لە حكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەینەوە كە چیتر نابێت لە ئاست ئەم پەلاماردانە ترسنۆك و دوژمنكاریانەی داگیركەراندا بێدەنگی هەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەكەمان خۆش بكەن".
له راگهیهندراوێكدا مهكتهبی سیاسیی یهكێتی دهڵێت: ئەم جۆرە پەلاماردانە دوژمنكاریانەی سەر هەر بستێكی هەرێمی كوردستان بە پەلاماردان بۆ سەر بەشێكی جوگرافیای عیراقیش دەزانین، پەلاماردانی هەر یەكەیەكی هێزەكانی هەرێمی كوردستان كە لە پێكهاتەی هێزە چەكدارەكانی عیراق و لە دەستوری هەمیشەییدا بە رەسمی ناسێندرابێت، مانای پەلاماردانە بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراقیش، بۆیە جارێكی تر داوا و تەئكید لە حكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەینەوە كە چیتر نابێت لە ئاست ئەم پەلاماردانە ترسنۆك و دوژمنكاریانەی داگیركەراندا بێدەنگی هەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەكەمان خۆش بكەن.
دهقی راگهیهندراوهكه:
هێرشی دوژمنكارانەی سەر فرۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، هێرشە بۆ سەر تێكڕای هەرێمی كوردستان و بەشێك لە سنووری كۆماری عیراقی فیدراڵ.
كردەوە پڕ لە تاوان و دوژمنكارییەكەی ئەمڕۆ بۆ سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت سنور بەزاندنێكی لە ڕادەبەدەری هەرێمی كوردستانە و جێبەجێكردنی ئەو پیلانە دژ بە مرۆڤایەتیەیە كە بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنوری سلێمانی بە تایبەتی داڕێژراوە.
ئێمە وێرای ئیدانەی توندی ئەو تاوانە تەئكید لە پێویستیی یەك ریزی و یەكهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەر هەرێمەكەمان.
ئەم جۆرە پەلاماردانە دوژمنكاریانەی سەر هەر بستێكی هەرێمی كوردستان بە پەلاماردان بۆ سەر بەشێكی جوگرافیای عیراقیش دەزانین، پەلاماردانی هەر یەكەیەكی هێزەكانی هەرێمی كوردستان كە لە پێكهاتەی هێزە چەكدارەكانی عیراق و لە دەستوری هەمیشەییدا بە رەسمی ناسێندرابێت، مانای پەلاماردانە بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عیراقیش، بۆیە جارێكی تر داوا و تەئكید لە حكومەتی فیدراڵی عیراق دەكەینەوە كە چیتر نابێت لە ئاست ئەم پەلاماردانە ترسنۆك و دوژمنكاریانەی داگیركەراندا بێدەنگی هەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەكەمان خۆش بكەن.
بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسیی و دیبلۆماسیانە و سەركۆنەكردنی ئەم پەلامارانە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندە ئازادیخوازەكانی دونیا دەكەین كە هاودەنگمان بن لە گەیاندنی پەیامی ریسواكردنی ئەم جۆرە تاوانانە و بكەرەكانیان كە بوونەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تێكرای مرۆڤایەتی.
هەر لێرەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكان دەكەین كە لە پێناوی بەرگری و پاراستنی ئارامی و ئۆقرەیی هەرێمەكەماندا گیانیان بەخشی، هیوای هەرچی زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین .
ریسوایی بۆ پەلاماردەرانی وڵاتەكەمان
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PM:10:51:18/09/2023
ئهم بابهته 3664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت