هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت له سلێمانی و باره‌گای كه‌نه‌كه له هه‌ولێر ده‌كات
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری سلێمانی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و هێشانه بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتوه: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.
ده‌شڵێت هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆیان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
"داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادیی و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەکەمان لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن." پارێزگاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وای وتوه.
PM:08:35:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت