قوباد تاڵەبانی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت: هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان


وێستگەنیوز- 

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری كوردستانی له‌ عه‌ره‌ب كرد و ئه‌و كاره‌ی به‌ پێشێلكردنێكی دیكه‌ی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عیراقە کە لەڕێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون .

"بەداخەوە لەم رووداوەدا  سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا." قوباد تاڵه‌بانی وای وتوه‌.

 جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم داواشب له‌ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق كردوه‌ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە. هاوكات داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان كرد لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکرا کردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان.


PM:08:19:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت