بافڵ تاڵه‌بانی: ئەركی هەموولایەنە سیاسییەکانی هەرێمە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەكان و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت-ی لە سلێمانی كرد و به هێرشێكی "تیرۆرستی" ناوبرد، وتیشی: ئەركی هەموولایەنە سیاسییەکانی هەرێمە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەكان و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە.
له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەکەین كە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی لێكەوتەوە.
سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه: ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراقە و لەچوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە کە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە.
"لەبەرامبەر چەندبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییە، ئەركی هەموولایەنە سیاسییەکانی هەرێمە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەكان و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە و كوردستان لە ناحەزان و دوژمنكاران بپارێزین." بافڵ تاڵه‌بانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی وت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی بۆ "کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر کە شەهیدی ئارامیی کوردستانن"، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواستن.
دواشیكرد كه دەستبەجێ ئەم ھێرشانە رابگریێن و داواشی لە حکومەتی عیراق كرد کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و چیتر رێگە بەم پێشلکارییانە نەدرێت.
"داوا لە هەموو دۆستانمان، وڵاتانی جیهان و سەرجەم ئازادیخوازان دەكەین هەڵوێستی جدییان هەبێت و هاودەنگمانبن بۆ راگرتنی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە، ئێمەی كورد كە لە ساڵانی رابردوودا پێشڕەوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆربووین و قوربانیی گەورەمان داوە، ناكرێت بكرێینە ئامانجی كردەوەی تیرۆریستیی لەمشێوەیە." راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌مه‌شی تێدا هاتوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، پشت بەخوای گەورە و ئێوە پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین و بە یەكگرتووییمان سەقامگیریی لە هەرێمەكان بەرقەرار دەكەین و رووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان دەبینەوە."
PM:08:09:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت