شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی موچه و كێشه‌ی بودجه كرد.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتی: ئه‌مریكاش داوا ده‌كات كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و وتی: به به‌رپرسانی ئه‌مریكا وتوه كه نابێت سزای موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌هۆی كێشه‌ی یه‌كێتی و پارتییه‌وه بدرێت.
ده‌شڵێت: لایه‌نی ئه‌مریكا بێزارن له‌و كێشانه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی دروستی ده‌كه‌ن وه‌ك یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم بكرێت.
له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، شاسوار عه‌بدولواحید وتی: ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر حوكمڕانیی یه‌كێتی و پارتییه، ئه‌مه‌ش یه‌كسان نییه به هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه هه‌رێم له مه‌ترسیدا بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بڕوات بۆ ده‌نگدان نه‌وه‌ی نوێ یه‌كه‌م ده‌بێت و ده‌بێت پارتی له‌دوای نه‌وه‌ی نوێ بۆ پله‌ی دووه‌م بگه‌رێت.