ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت- تانجەرۆ رایگه‌یاند كه به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ربه‌ت و شه‌ش كه‌س كوژراون، تائێستاش ئه‌و لایه‌نه نازانرێت كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
دوای هێرشه‌كه دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت- تانجەرۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: کاتژمێر ٤:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
"تا ئێستا زانیاری دروست و پشت ڕاست کراوە لەبەردەست نییە سەبارەت بە ئەو لایەنەی هیرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشت ڕاستنەکراوە ٦ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی کوژراو بریندارەکان لەبەردەست نیە." دابان محه‌مه‌د وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای هێرشه‌كه ده‌وترا له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر مه‌شقی تێدا ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه روویداوه‌و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
تیمێكی وێستگه‌نیوز روویانكردووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كه تا رووماڵی رووداوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكرا.
PM:07:04:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت