"له‌ هه‌ولێر هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گای كه‌نه‌كه‌ و كه‌سێك كوژرا"


وێستگه‌نیوز-
دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان "كه‌نه‌كه‌" و ته‌قه‌ی له‌ ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه‌ كردووه‌ و كوشتوویه‌تی‌.


ئاژانسی‌ رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "نزیك كاتژمێر دووی دوانیوڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای كه‌نه‌كه‌ و ئه‌ندامێكی كه‌نه‌كه‌ی به‌ناو "ده‌نیز هێڤی” شه‌هید كردووه‌ و كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌".

شكوروڵا حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندامی كه‌نه‌كه‌ له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌نیا هه‌ڤاڵ ده‌نیز هێڤی له‌ باره‌گا بووه‌، كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و له‌لای ده‌رگای باره‌گاكه‌ تیرۆری كردوه‌ و هه‌ڵهاتووه‌".

وتیشی: "دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته‌ باره‌گاكه‌ی كه‌نه‌كه‌ و باره‌گاكه‌یان داخستووه‌ و ته‌رمی شه‌هید ده‌نیزیان گواستووه‌ته‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری و له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".

ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ "چه‌ند ئه‌ندامێكی ئێمه‌ بڕیاره‌ بچنه‌ پزیشكی دادوه‌ری و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شێوازی تیرۆركردنی ئه‌ندامه‌كه‌مان وه‌ربگرن".


PM:05:38:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو