له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ته‌قینه‌وه روویدا و كوژراو و بریندار هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێَستگه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر مه‌شقی تێدا ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه روویدا.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئامارێكی فه‌رمی به‌رده‌ست نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تیمێكی وێستگه‌نیوز روویانكردووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كه تا رووماڵی رووداوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكرا.
بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیك لێره بكه:
PM:05:32:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت