فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا مه‌رجیان هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردن ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بڕگه‌ی ده‌نگدان به یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بایكۆتی دانیشتن ده‌كه‌ن.
كاروان یاروه‌س ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ژێر فشاری هه‌ندێك له لایه‌نی عێراقی ئه‌مڕۆش بڕگه‌ی ده‌نگدان به یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا".
كاروان یاروه‌س ده‌ڵێت: "لایه‌نه‌كان به پێكهاته‌ی (سووننه، شیعه) به‌بیانووی به‌پارێزگابوونی ته‌له‌عفه‌ر به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه، دژی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاتنه‌ده‌ره‌وه له دانیشتنه‌كه و له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵا له كۆبوونه‌وه‌ن بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش".
كاروان یاروه‌یس ئاشكراشیكرد كه "ئه‌گه‌ر سبه‌ی بڕگه‌ی ده‌نگدان به یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتن ئه‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد كه "لایه‌نه عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن تاكاتێكی نادیار بڕگه‌ی هه‌ڵه‌بجه لاببرێ".
PM:05:20:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت