هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆڕییەکی گواستنەوەی نەوت دەستگیر کران

‌وێنە: AA

وێستگه‌نیوزـ

لە شاری دیاربەکری باکوری کوردستان، هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت و دزینی سووتەمەنی دەستگیرکران.


به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیدا، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دیاربەکر، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی دزینی نەوت لە بۆرییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی کردەوە. دوای ئەوەی ھەست بە دابەزینی پەستانی نێو بۆرییەکان کراوە، هێزەکانی ئاسایشی پارێزگاکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. تیمەکان دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە بۆرییەکە لە شوێنێک کون کراوە و نەوتی لێ دەردەهێنرێت و بۆیە دەستبەجێ دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت تۆمەتبار دەستگیر کراون و دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک چەک و پارە و کۆگای نەوتی خاو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەرکەوتووە ئەو تۆمەتبارانە دوای راکێشانی نەوتە خاوەکە لەناو بۆرییەکاندا، نه‌وته‌كه‌ دەخەنە ناو کۆگاکان و بە تانکەر ساغی دەکەنەوە.

لە 14ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، لە هەمان ناوچە، لە کۆی 16 تۆمەتبار، 10 کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆرییەکانی سووتەمەنی دەستگیر کرابوون.


AM:08:51:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت