نرخی نه‌وت له‌ به‌رزیدا جێگیره‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ 95 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلولی 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 94 دۆلار و 45 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به ‌90 دۆلار و 60 سه‌نته‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ دابه‌زی‌ بۆ هه‌زار و 928 دۆلار.


AM:08:19:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت