سودانی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت
وێستگه‌نیوز-
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆرك، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌مشه‌و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولی 78مینی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
AM:12:03:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت