بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به كاتی دابه‌شكردنی مووچه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه تا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌یه‌ت، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ناكرێت.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ناڵی كوردسات نیوزی وت: "تا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گاته هه‌رێمی كوردستان مووچه دابه‌ش ناكرێت".
وتیشی: "گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا رێوشوێنی دارایی پێویسته و چه‌ند رۆژێك پێویسته تا پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته هه‌رێم".
ئه‌م لێدوانەی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 17ی ئه‌یلوله، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، مووچه‌ی مانگه‌كانی ته‌مموز، ئاب و ئه‌یلول-یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیار درا به پێدانی بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به هه‌رێمی كوردستان به قه‌رز تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابه‌ش بكات.
PM:09:48:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 24188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت