هه‌ولێر..لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لەسەر رێگەی سەرەکی ھەولێر- گوێر رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی سەرەکی ھەولێر- گوێر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ھیۆندای تۆکسۆن بەھۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و چووە دیوەکەی تری رێگەکە و خۆی کێشاوە بە بارھەڵگرێکدا.

"لە دەرەنجامی رووداوەکەش شوفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی ھیۆندا-کە گیانیانلەدەستدا." وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر وای وتوه‌.


PM:06:35:17/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 8144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت