دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نۆ له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زیری‌ دارایی عێراق ژمێریاریی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ راسپارد ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نۆی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق بكه‌ن.


به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، تەیف سامی، وه‌زیری‌ دارایی عێراق فەرمانگەی ژمێریاری راسپاردووه‌ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی عێراق خەرجبکات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شیان وه‌رگرتوه‌ و چاره‌نووسی‌ مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ حه‌وت و هه‌شتیان به‌نادیاری‌ ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موان چاویان له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقه‌ بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندییان بدات.





PM:12:44:17/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت