كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ستیكرد به تیروپشكی راكێشانی ژماره‌كان بۆ كاندید و پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان
وێستگه نیوزـ
كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌غدا، پرۆسه‌ی راكێشانی ژماره‌كان بۆ كاندید و پارت و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد.
پرۆسه‌ی راكێشانی ژماره بۆ هێز و لایه‌نه‌كان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران و نوێنه‌رانه‌ی هاوپه‌یمانێتی و پارت و كاندیده‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش رایگه‌یاندوه 134 (هاوپه‌یمانی، پارت و كاندید) و له كۆی گشتی شه‌ش هه‌زار كاندید به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژی 1ی کانونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت
PM:04:35:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت