میدڵ ئیست ئای: توركیا به نیازی سكاڵایه دژی عێراق
وێستگه‌نیوز-
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (میدڵ ئیست ئای)، توركیا به نیازه له دادگای ناوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی له پاریس، سكاڵایه‌ك له دژی عێراق تۆمار بكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی دادگای ناوبراو سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ریدا له پرسی نایاسایییانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئالپ ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند:"ئێمه به لایه‌نی عێراقیی ده‌ڵێین كه ده‌كرێت دۆستانه بگه‌ینه چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه، به‌ڵام عێراق سووره له درێژه‌دان به ڕێكاره یاساییه‌كان، له ڕووی یاساییه‌وه ئێمه‌ش ده‌بێت ده‌سپێشخه‌ر بین و پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانمان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه سكاڵایه‌كی یاسایی دژی عێراق له دادگاكه‌ی پاریس تۆمار ده‌كه‌ین".
به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی (میدڵ ئیست ئای)، هێشتا دیار نییه كه ئایا توركیا به نیازه به یه‌كجاریی بڕیاره‌كه‌ی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی پاریس كه توركیای پابه‌ندی كردووه به پێدانی قه‌ره‌بوویه‌كی یه‌ك ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلاریی به عێراق یان به‌شێكی دیاریكراوی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی عێراق له دادگاكه‌ی پاریس سكاڵاكه‌ی له توركیا برده‌وه، به‌ڵام مانگی چواری ئه‌مساڵ سكاڵایه‌كی جێبه‌جێكاریی و پابه‌ندی له دادگایه‌كی ئه‌مریكیی له ویلایه‌تی كۆڵۆمبیا دژی توركیا تۆمار كرد و داوای له دادگاكه كرد توركیا پابه‌ند بكات به پێدانی ئه‌و قه‌ره‌بووه كه تایبه‌ته به نایاسایییانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان ساڵانی 2014-2018.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، توركیاش له هه‌مان دادگا سكاڵای له دژی عێراق تۆمار كرد و داوای كرد كه عێراق بڕی 956 ملیۆن دۆلار بداته توركیا وه‌كو قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر تووكیا كه‌وتوون له ئه‌نجامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه.
له‌و سكاڵایه‌ی له دادگا ئه‌مریكییه‌كه تۆماری كردووه، توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه له 28/8/2023، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نی عێراقیی كردووه و بڕیاره‌كانی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به بیری عێراقدا هێناوه‌ته‌وه و داوای ئه‌وه‌ی كردووه عێراق ده‌سبه‌جێ بڕی 956 ملیۆن دۆلار بداته توركیا، به‌ڵام لایه‌نی عێراقی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان، به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه توركیا به پشتبه‌ستن به ڕووپێوكار (مه‌ساح)ـێكی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ستاوه به پرۆسێسی پشكنینی سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه و خه‌زانه‌كانی به‌نده‌ری جه‌یهان بۆ دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تییان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به وته‌ی وه‌زیره توركییه‌كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه تووشی زیان بوون، ئامانج له‌و پشكنین و ڕووپێوییه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا عێراق له‌سه‌ر ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم سكاڵای تۆمار كرد وه‌كو به‌ڵگه و گه‌واهییه‌ك به‌كاری بهێنن.
توركیا داوا له عێراق ده‌كات له‌پاڵ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و قه‌ره‌بووه‌ی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و یه‌كلایی كردۆته‌وه، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سكاڵایه‌ش بێت كه له هه‌مان پرسی هه‌نارده‌ی نایاساییانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا تۆماری كردووه بۆ ساڵانی دوای 2018، ئه‌وه‌ش به ئامانجی گه‌یشتن به زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی هه‌ردوولا، ئه‌نقه‌ره داواكاریشه عێراق ڕێكاری گونجاو بدۆزێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به جۆرێك بۆ به‌غداد و هه‌رێمیش مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی بێت.
PM:02:19:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت