عێراق كه‌یسێكی یاسایی دۆڕاند و پابه‌نده به‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو بداته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانیی (القدس العربی)، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا، به هۆی دۆڕاندنی كه‌یسێكی یاساییه‌وه عێراق پابه‌ند كراوه كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو بداته كۆمپانیایه‌كی میسڕی، به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و هێڵی ئاسمانیی عێراق، كه‌یسێكی یاسایی به كۆمپانیای (هۆرس)ـی میسڕیی دۆڕاند و پێویسته بڕی 787 ملیۆن دۆلار سه‌رباری سوودی ئه‌و قه‌ره‌بووه بداته كۆمپانیا میسرییه‌كه، كه به‌وه‌ش نزیكه‌ی بڕی یه‌ك ملیار دۆلار كه‌وتۆته سه‌ر شانی عێراق وه‌كو قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه.
كۆمپانیای (هۆرس)، كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزارییه و عیماد سه‌عید ئهلجهلده، كه بازرگان و سیاسییه‌كی میسڕییه خاوه‌نیه‌تی، ساڵی 2001 و له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێندا، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و هێڵی ئاسمانی عێراقیی واژۆ كردووه و بۆته بریكاریی هێڵی ئاسمانی عێراق له قاهیره، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كۆمپانیا میسڕییه‌كه و لایه‌نی عێراقی له هه‌موو دادگا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان تۆمار كراوه.
كێشه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ساڵی 2003 ڕژێمی سه‌دام حسێن ده‌ڕووخێت و سیستمێكی نوێ له عێراقدا دێته ئاراوه، ساڵی 2005 حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق كۆمپانیاكه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه تاكلایه‌نه كۆتایی به‌و گرێبه‌سته هێناوه و چیتر كۆمپانیای ناوبراو بریكاری هێڵی ئاسمانیی وڵاته‌كه نییه له قاهیره.
كۆمپانیا میسڕییه‌كه، دوای شه‌ش ساڵ له چه‌ند دادگایه‌ك سكاڵا له دژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و هێڵی ئاسمانی عێراق تۆمار ده‌كات و پاش چه‌ندین ساڵ، دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به كه‌یسی ناكۆكییه ئابوورییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیا میسڕییه‌كه بڕیاری دا و قه‌ره‌بوویه‌كی گه‌وره‌ی به بڕی 787 ملیۆن دۆلار سه‌رباری سوودی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر عێراقدا.
هه‌رچه‌ند عێراق له ڕووی یاسایی و دیپلۆماتیی و سیاسییه‌وه هه‌وڵی زۆری دا كه‌یسه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی و سه‌رۆك وه‌زیرانی میسڕیی گفتوگۆی چڕیان له‌باره‌وه كردووه، به‌ڵام پێناچێت هیچكام له‌و هه‌وڵانه ئاكامیان هه‌بووبێت.
عێراق به نیازه له ڕێی پێكهێنانی تیمێكی یاسایی پسپۆڕ به پشتبه‌ستن به كۆمپانیایه‌كی ڕاوێژكاریی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ڕێڕه‌وی تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تاش له ڕێی تانه‌دان له بڕیاری دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌وه ئه‌و پرۆسێسه سه‌ر ڕێ ده‌خات.
حكومه‌تی ئێستای عێراق، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیدا ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌یسێكی یاساییدا نه‌رم ده‌كات، تا ئێستا كه‌یسێكی له توركیا بردۆته‌وه له دادگای ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیی له پاریس و توركیای خستۆته ژێر باری قه‌ره‌بوویه‌كی یه‌ك ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلارییه‌وه، كه‌یسێكی دیكه‌ی عێراق دژی توركیا له هه‌مان دادگادایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ به بنبه‌ستگه‌یشتنی گفتوگۆكاندا كارا بكرێت، هاوكات توركیاش به نیازه سكاڵایه‌كی یاسایی دژی عێڕاق به‌رز بكاته‌وه له پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمدا، ئه‌م سكاڵایه‌ی كۆمپانیا میسڕییهكهش نوێترین كه‌یسی یاسایییه كه عێراق لایه‌نێكه تێیدا، به‌ڵام ڕه‌نگه دواهه‌مینیان نه‌بێت.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپای پاسداران و هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له گه‌ڕه‌كی حه‌سه‌ن ئاوای سنه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوه‌یان پێكراوه و كه‌شێكی سه‌ربازییان دروست كردووه.
AM:11:06:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت