نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌رنه‌ی لیبیا پڕبوون له ته‌رم و شوێن بۆ ناشتنی مردووه‌كان نه‌ماوه
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ئه‌و لافاوه به‌هێزه چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ده‌رنه‌ی لیبیا پڕبوون له ته‌رم و شوێن بۆ ناشتنی مردووه‌كان نه‌ماوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه، نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ده‌رنه له‌لیبیا پڕ بوون و شوێن بۆ ناشتنی مردووه‌كان نه‌ماوه، بۆیه ئه‌مبولانسه‌كان به ناچاری ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ شاره‌كانی دیكه كردووه.
كه‌ناڵه‌كه له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "دانیشتووانی شاره‌كه و تیمه‌كانی فریاگوزاری له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌زاران ته‌رم كه به‌هۆی شه‌پۆله‌كانه‌وه هێنراونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی تری فریاگوزاری دوێنێ هه‌ینی داوایان له ده‌سه‌ڵاتداران كرد كه ناشتنی قوربانیانی لافاو له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ڕابگرن و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه ڕه‌نگه ببێته هۆی كێشه‌ی ده‌روونی درێژخایه‌ن بۆ خێزانه‌كان یان ڕه‌نگه مه‌ترسی ته‌ندروستی دروست بكات ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌كان له نزیك ئاو بنێژرێن .
له ڕاپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه له‌وه‌ته‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو بارانێكی به‌خوڕ ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و بووه‌هۆی داڕمانی دوو به‌نداو له شاری ده‌رنه ، تا ئێستا زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌م شێوه‌یه به‌خاك سپێردراون.
شایانی باسه هێشتا ژماره‌ی كۆتایی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوهكوه گیانیان له‌ده‌ستداوه دیار نییه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س بن، له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌سی تر.
AM:10:00:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت