بایدن له یادی ژینا ئه‌مینی: پشتیوانی ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوای ساڵێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینییه‌وه، وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی ئێرانییه‌كان ده‌كات و سزای نوێ به‌سه‌ر "پێشێلكارانی ئاشكرای مافی مرۆڤ" له ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئه‌یلولی 2023، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵیادی كوژرانی ژینا ئه‌مینی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی ئێرانییه‌كان ده‌كات.
جۆو بایدن له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆشكی سپی بڵاویكردوه‌ته‌وه، باسی له‌وه‌كردووه كه "ئێرانییه‌كان به‌ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردنیان".
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی ئاگادارییه‌ك كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پاكێجێكی نوێی سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.
گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵان له 16ی ئه‌یلولی 2022دا، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ناڕه‌زایه‌تی دژه حكومه‌تی لێكهوتهوه و گۆڕا بۆ گه‌وره‌ترین رووداو كه دژایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له ساڵانی ڕابردوودا نیشاندا.
پۆلیسی ئه‌خلاقی ئێران ژینا ئه‌مینی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای جلوبه‌رگی ئێران ده‌ستگیركرد و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:06:34:15/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت