وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: ھێشتا بانکی دیکەی عێراقی ھەن کە مەترسین بۆ سەر عێراق


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە ھۆشداریی دەداتە عێراق و دەڵێت، ھێشتا بانکی دیکەی عێراقی ھەن کە مەترسین بۆ سەر عێراق و دەبێت.

لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، ئەمریکا سزای ١٤ بانکی عێراقی دا بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەو بانکانە بە نایاسایی مامەڵەیان بە دۆلارەوە کردبوو.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، پێویستە بانکی ناوەندی عێراق چارەسەری مەترسییە بەردەوامەکانی خراپ بەکارھێنانی دۆلار لە بانکە بازرگانییەکانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی ڕێوشوێن و سزای نوێ نەگیرێتەبەر کە کەرتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای خۆدزینەوە لە رێکارەکان دەکاتە ئامانج. 

"ئەگەر کێشەی سپیکردنەوەی دراو چارەسەر نەکات ئەوا سزای قورسی دارایی دەدات، ھێشتا بانکی دیکەی عێراقی ھەن کە مەترسین بۆ سەر عێراق و دەبێت چارەسەر بکرێن." ئه‌و لێپرسراوەی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وای وت.


PM:12:42:15/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت