وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: له‌داهاتوودا لافاو روو ده‌دات و پێویستمان به 36 به‌نداوه
وێستگه نیوزـ
به‌وته‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، له داهاتوودا لافاو روو ده‌دات و بۆ رێگریكردن له‌و دیارده سروشتییه‌ش به پێویستی ده‌زانێت 36 به‌نداوی دیكه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست بكرێت.
عه‌ونی زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، وشكه‌ساڵی هۆشداری ئه‌وه‌ی پێداین، له داهاتوودا مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو ده‌كرێت، هاوینی ئه‌مساڵیش عێراق كه‌مترین ئاوی ده‌ستكه‌وتووه، پێشبینییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له داهاتوودا لافاو له عێراق رووده‌دات.
" له ئێستادا عێراق خاوه‌نی 30 به‌نداوه، بۆیه پێویسته 36 به‌نداوی دیكه دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش تێچووی زۆری پێویسته." عه‌ونی زیاب وای وت.
وتیشی: رێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان له قوڵایی 300 مه‌تره‌وه بووه به 800 مه‌تر، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ش رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر، ئه‌وه‌ش وایكردوه ئاوی گلدراو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دوای به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زیاد بكات.
سه‌باره‌ت به به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له توركیاوه، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "توركیا پرسی ئاو به نه‌وت و په‌كه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
AM:10:25:15/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت