نرخی نه‌وت له‌ 95 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی، بۆ ئه‌مڕۆش نرخه‌كان زیاتر به‌رزبوه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئه‌یلولی 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 94 دۆلار و 31 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به ‌90 دۆلار و 81 سه‌نته‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ دابه‌زی‌ بۆ هه‌زار و 919 دۆلار.


AM:09:32:15/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت