به‌غدا 107 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت


وێستگه‌نیوزـ

حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کرد و 107 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانە کرد.


غەریب ئەحمەد، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: ئەمڕۆ چەكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 دەگاتە هەرێمی کوردستان.

باسی له‌وه‌شكرد: 680 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لەو پارەیەش 107 ملیار دیناری بۆ گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانكراوە.

لای خۆشیەوە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێم رایگەیاند: لەو 107 ملیار دینارە، 50 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی، 32 ملیار دینار بۆ ھەولێر و 25 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆکە.

ئەمڕۆش نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکە سەردانی بەغدا دەکات.


AM:10:09:14/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو