له‌ سلێمانی سه‌ره‌ڕای بایكۆت له‌ به‌شێكی خوێندنگه‌كان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا


وێستگه‌نیوزـ

له‌ سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستاوه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن كراوه‌، له‌ په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی 2023_ 2024 لێدرا.


ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مه‌ش دۆخی مووچه‌خۆرانی قورستر كردووه‌، هاوكات یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان دوێنێ سێشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2023، رایگه‌یاند: وه‌رگرتنی یه‌كه‌م مووچه‌ ده‌كه‌نه‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامكردنی ساڵی نوێی خوێندن.




AM:09:09:13/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت