ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ده‌ستوه‌ردانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م دیداری سودانی و بایدن
وێستگه‌نیوز-
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی سێشه‌ممه (١٢/٩/٢٠٢٣)، ڕۆژنامه‌ی (المدی)ـی عێراقیی، له باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ستیاری عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، ئاشكراشی ده‌كات دیداری نێوان سوودانی و بایدن كه بڕیاره له داهاتوودا بكرێت، به هۆی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له كاروباری حكومه‌تدا، ئه‌و دیداره‌ی بڕیاربوو له‌نێوان سوودانی و بایدندا دیدارێكی گرنگ و سه‌نگین بێت، ئه‌مریكای هان داوه بیگۆڕێت بۆ دیدارێكی ڕاگوزه‌ر و ئاسایی.
ڕۆژنامه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه، هێمای به چه‌ند دۆسێیه‌كی جیاواز و ئاڵۆز كردووه كه عێراق پێیانه‌وه سه‌رقاڵه، هه‌ر له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌تا ده‌گاته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئه‌مریكا.
ڕۆژنامه‌كه پێیوایه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه كه بریتییه له ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری حكوومه‌ت و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌و دیداره‌ی بڕیاره چه‌ند ڕۆژێكی دیكه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بكرێت، له دیدارێكی گرنگ و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه بگۆڕێت بۆ دیدارێكی ڕاگوزه‌ر و ئاسایی.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له واشنتۆنه‌وه كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردووه، ئاشكرای كردووه "واشنتن دیداره‌كه‌ی نێوان سوودانی و بایدنی له دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌ن و چڕه‌وه گۆڕیوه بۆ دیدارێكی ڕاگوزه‌ر و ئاسایی به هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه كه په‌یوه‌ندییان به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه هه‌یه".
به وته‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیداره‌كه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بووایه كه ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانوسیت ئه‌وا ئه‌نجامی زۆر باشی بۆ عێراق ده‌بوو و ده‌شبووه مایه‌ی پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بۆ عێڕاق. به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان پێیان وایه ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوو ده‌دات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌یانخواست، هه‌ربۆیه لاوازیی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی وای كردووه ئه‌مریكییه‌كان ئاستی دیداره‌كه نزم بكه‌نه‌وه.
بڕیاره وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، ٢٠ی ئه‌م مانگه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مریكا به‌شدار بێت، ئه‌لمه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێشبینیی ده‌كرێت جۆو بایدن و سوودانی كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئاستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات ناڕازییبوونی ئه‌مریكییه‌كان له ئه‌دای حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی به تایبه‌تیی كه وا ده‌رده‌كه‌وێت له هیچكام له دۆسێكاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تیی دابه‌زاندنی ئاستی دیداره‌كه‌یه، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن سوودانی له سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا زۆرتر وه‌كو سه‌رۆكی پێكهاته‌ی شیعه و له‌ناویشیدا چه‌ند لایه‌نێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ردكه‌وێت نه‌ك هی هه‌موو عێراقییه‌كان و ئه‌وه‌ش له ناكۆكییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ڕوونیی ده‌بینرێت.
سه‌باره‌ت به وازیككردنی ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له لایه‌ن عێراقه‌وه له نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بییدا، ڕۆژنامه‌كه پێی وایه عێراق به چڕیی سه‌رقاڵه به دۆسێی ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌وه كه سه‌ره‌نجام به‌رهه‌مه‌كه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌یبه‌ن، بۆ نموونه عێراق نێوه‌ندگیرییه‌كی درێژمه‌ودای له‌نێوان ئێران و سعودییه‌دا كرد، كه‌چی چین خۆی كرده خاوه‌نی و له دۆسێی نێوه‌ندگیریی نێوان ئێران و میسریشدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌ڵته‌نه‌تی عوممان به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخوات.
ڕۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند چاو‌دێر و پسپۆڕێكه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه ڕووی ئێران و به تایبه‌تیی سوپای پاسداران سپی بكاته‌وه و ڕووخسارێكی په‌سه‌ندكراو و ئـــه‌رێنیی به‌و وڵاته بدات، له كاتێكدا عێراق خه‌ریكی ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌یه، كه له ناوخۆیدا به ده‌ست ده‌یان ناكۆكیی و دابه‌شبوون و ململانێی مه‌ترسییداره‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌ولاتر بۆ عێراق ئه‌وه‌یه كێشه و ململانێیه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات به تایبه‌تیی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌یه‌تی.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش بۆ به‌غدا، ڕۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات ده‌ستتێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ندێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، به زه‌قكردنه‌وه‌ی دۆسێی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له پشت شكستپێهێنانی ئه‌و سه‌ردانه‌وه بوون.
PM:03:31:12/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت