بەیتۆ جان كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
بەیتۆ جان، هونەرمەندی کورد و خاوەن گۆرانیی "ئاگر کەتیە دلێ من" بەیانیی ئەمڕۆ لە سوێد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئارمانج، هاوڕێی نزیکی هونەرمەند بەیتۆجان بە كهناڵی رووداوی راگەیاند، کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی ستۆکهۆڵم بەیتوڵڵا گونەری، ناسراو بە بەیتۆجان لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردوه.
بەیتۆجان لە ساڵی 1955 لە قەزای فارقینی سەربە پارێزگای ئامەد لەدایکبووە و لە تەمەنی 8 ساڵییەوە خێزانەکەیان چوونەتە شاری ئامەد و لەوێ نیشتەجێ بوون.
لەدوای کودەتای سەربازیی 12ی ئەیلولی ساڵی بەیتۆجان 1980 لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستبەسەر كراو سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سهپێندرا، بەڵام دوای شەش ساڵ و شهش مانگ ئازاد كراو ئهویش دوای ئازادبوونی، لە ئامەدەوە بەرەو ئەستەنبوڵ کۆچ دەکات.
بەیتۆجان بە گۆرانییەکانی "ئاگر کەتیە دلێ من" و "دیاربەکر مالا من" ناوبانگی پەیداکرد، خاوەنی چوار ئەلبومی گۆرانییە بە ناوەکانی؛ "یان مرن، یان دیاربەکر"، "تە نادەن من"، "21ی ئادار" و "ئەتونا دلێ من".
هونهرمهندی كۆچكردوو یەکەم ئەلبومی خۆی بەناوی "یان مرن یان دیاربەکر" لە ساڵی 1990 بڵاوکردەوە و ساڵێک دوای بڵاوبونەوەی ئەلبومەکەشبەرەو ئەوروپا کۆچی کرد و لە سوێد نیشتەجێبوو، دوای 23 ساڵ و لە ساڵی 2014 سەردانی ئامەدی کردەوە و کۆنسێرتێکی لە زێدی خۆی سازکرد.
PM:01:07:12/09/2023
ئهم بابهته 4244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت