شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كیم گه‌یشته روسیا
وێستگه نیوزـ
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی كه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوری تێدایه، پێی ناوه‌ته خاكی روسیاوه، كیم به بانگێشتی فه‌رمیی پوتن، سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور به شه‌مه‌نده‌فه‌ره گولـلهنهبڕهكهی له پیۆنگ یانگ-ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكه‌وت بۆ روسیا.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به گه‌یشتنی بۆسه‌ر پردێكی روباری رازدۆلنایا له ناوچه‌ی بریمۆرسكی، پێی خسته خاكی روسیا و دواتر به‌ره‌و باكور رۆیشوه.
پێشتریش دیمتری بیسكۆف، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار رایگه‌یاندبوو كه كیم جۆنگ ئون له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه یه‌كتر ده‌بینن بێئه‌وه‌ی به‌دیاریكراوی شوێنی دیداره‌كه باس بكات.
AM:09:14:12/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت