سه‌رۆكی مۆسادی ئیسرائیل: كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئێران باجی كرده‌وه‌كانی بدات


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل ناسراو به‌ "مۆساد" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حكومه‌تی ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 27 كرده‌وه‌ی تاران دژبه‌ ئیسرائیل پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌.

ده‌یڤد بارینیاغ، سه‌رۆكی مۆسادی ئیسرائیب وتی: "تیرۆری ئێران بۆ ئازاردانی ئیسرائیلییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م جیهان به‌رده‌وامه‌ و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ باجی كرده‌وه‌كانی بدات ئه‌گه‌ر ئه‌و باجه‌ له‌ تارانی پایته‌خته‌كه‌شیدا بێت".

مانگی ته‌مموزی رابردووش یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ باكۆ-ی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان وتبووی كه‌ تائێستا 50 كرده‌وه‌و هێرشی ئێرانیان له‌دژی هاوڵاتیانی جوله‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م جیهان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه‌.

هاوكات ئیلی كوهین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل تارانی تۆمه‌تباكردبوو به‌ هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكۆ-ی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان و له‌وكاته‌دا كه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ سربیا بوو، وتی: ئێران به‌ر پرسه‌ له‌ هه‌وڵی هێرشكرده‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ باكۆ.


PM:11:05:10/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت