زێلێنسكی هۆكاری سستی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئۆكرانیای دژی روسیا ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، دانی نا به‌وه‌ی، باڵاده‌ستی هێزی ئاسمانی ڕوسیا، هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئۆكرانیای راگرتووه. هه‌روه‌ها پێناخۆشبوونی خۆی سه‌باره‌ت به سستی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی خۆرئاوا و سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر مۆسكۆی ده‌ربڕی.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌ك له كیێڤ ڕایگه‌یاند كه "له كاتێكدا روسیا له ئاسمانه، ئه‌گه‌ر ئێمه له ئاسمان نه‌بین، ئه‌وا ئه‌وان له ئاسمانه‌وه ئێمه ڕاده‌گرن. ئه‌وان له ئاسمانه‌وه هێرشه پێچه‌وانه‌كه‌مان راده‌گرن".
هاوكات گله‌یی له سستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كرد، چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به سزاكان یان په‌یوه‌ستن به پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خۆرئاوا بۆ ئۆكرانیا.
زێلێنسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هێرشه پێچه‌وانه‌كه كه نزیكه‌ی سێ مانگه له ئۆكرانیا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا چه‌كی كوشنده‌تر وه‌ربگرێت، ئه‌وا ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه پێچه‌وانه‌یه، له باشوور و خۆرهه‌ڵات خێراتر ده‌بێت.
كیێڤ هیواداره به‌م نزیكانه، هێڵه‌كانی روسیا له باشوور تێكبشكێنێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی تا ئێستا له هێرشه پێچه‌وانه‌كه‌دا به‌ده‌ستیهێناوه كه له مانگی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، كه‌من به به‌رواورد به‌و ناوچانه‌ی كه داگیركراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه روسیا، بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكرانییه‌كان، تۆڕێكی به‌رفراوانی له كێڵگه‌ی مینڕێژكراو، خه‌نده‌ق، ته‌ڵه‌ی دژ به تانك دروستكردووه.
له‌م رووه‌وه ئۆكرانیا، داوای یارمه‌تی سه‌ربازی زیاتر له خۆرئاوا ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌نتۆنی بلێكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆژی چوارشه‌ممه، له كیێڤه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار، یارمه‌تی نوێ ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات. هه‌روه‌ها واشنتۆن به‌ڵێنیداوه هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ته‌قه‌مه‌نی یۆرانیۆمی وشككراو/ یورانیوم المنچب، ڕاده‌ستی ئۆكرانیا بكات كه چه‌كێكی مه‌ترسیداره و كرێملێن به "هه‌واڵیكی زۆر خراپ" وه‌سفی ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی روسیا دژ به ئۆكرانیا، له مانگی شوباتی ساڵی 2022، ئه‌مریكا به بڕی زیاتر له 40 ملیار دۆلار، یارمه‌تی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه.
له‌م جه‌نگه‌دا روسیا، ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر له سه‌دا 18% خاكی ئۆكرانیا، له‌وانه‌ش نیمچه دورگه‌ی كریما/ قرم كه له ساڵی 2014وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، له‌گه‌ل ڕووبه‌رێكی فراوان له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئۆكرانیا كه له ساڵی 2022وه، داگیریكردووه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه پێدانه ئه‌وه‌یه چه‌كی یۆرانیۆمی وشك/ یورانیوم المنچب، مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی تیشكداره و له یۆرانیۆمی پیتێنراوه‌وه كه له چه‌كی كۆكوژ و كوره ئه‌تۆمییه‌كاندا به‌كاردێت، به‌جێده‌مێنێت. چڕیه‌كه‌ی 1.7 جار له چڕی قورقوشم زیاتره. كاتێك موشه‌كێك كه سه‌ره‌كه‌ی له‌م جۆره یۆرانیۆمه دروستكرابێت، به‌ر تانكێك یان زرێپۆشێك بكه‌وێت، ئه‌وا زۆر به‌خێرایی گڕ ده‌گرێت و گه‌رمییه‌كه‌ی پۆڵاكه ده‌توێنێته‌وه و ده‌ڕواته ناوه‌وه‌ی تانكه‌كه یان زرێپۆشه‌كه و ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه‌دابێت هه‌موی ده‌سوتێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و تیشكه‌ی لێوه‌ی ده‌رده‌چێت به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، تووشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌كات.
AM:09:43:09/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت