سعودیه به "ئینزاری سور" هاوڵاتییانی مه‌ككه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسیی عه‌ره‌بستانی سعودی هۆشداری ده‌دات له لێزمه‌باران و هه‌ستانی لافاو له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی به "ئینزاری سور" له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئاگادار كرده‌وه.
كه‌شناسیی سعودیه هۆشداریی به "ره‌نگی سور" دا به‌هاوڵاتیانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ئاگاداری كرده‌وه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كه‌شی باراناوی روو له شاره‌كه ده‌كات و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی لافاو هه‌یه.
هه‌ر له هۆشدارییه‌كه‌دا هاوڵاتیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر پێویست نه‌كات نه‌چنه ده‌ره‌وه‌و خۆیان له كۆبونه‌وه‌ی ئاو و دۆڵه‌كان به‌دوور بگرن و مه‌له‌ی تێدا نه‌كه‌ن.
ده‌شڵێت كه‌شوهه‌وای سه‌خت و باراناوی له شه‌ممه و ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:09:36:08/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 57252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت