پێشمه‌رگه دێرینه‌كانیش هاتنه سه‌ر هێڵ
وێستگه ـ
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر خشته‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه و دواكه‌وتنی موچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌رده‌بڕن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌ك بۆ وێستگه نێردراوه، ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه موچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ئه‌وه‌نده زۆر نییه تا به‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه پێی بژێت، دا‌واشیان وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاو به‌و بڕیاره‌دا بخشێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داواكراوه كه پێشمه‌رگه‌ی دێرین و راسته‌قینه له‌و هه‌موو خانه‌نشینه جیابكرێته‌وه كه به نایاسایی خانه‌نشین كراون، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كرێت "ئه‌گه‌رچی پێشمان ناخۆشه، ناچار ده‌بین هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌مان وه‌ربگرین."
به‌یاننامه‌كه باسی ئه‌و ماندووبوونه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شاخ ده‌كات كه بینیویانه ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ندێك پێشمه‌رگه ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێكیشیان زۆرترین ته‌مه‌نیان له شاخ بردووه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆرێكی دیكه‌شیان له ئێستادا له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش، له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان.
PM:05:32:08/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 5978
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت