وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم لیستێكی‌ تری‌ مووچه‌ی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشتەیه‌كی تری‌ مووچه‌ی‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ خشته‌ی‌ تەواوی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیرانه‌ كه‌ هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بەوەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی‌ ئاب وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان خشتەی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت شوێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی خشتەكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ داهاتوو 15ی‌ ئاب وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 
دوایین شوێنیش له‌ خشتەكه‌دا خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ 15ی ئاب مووچه‌كانیان پێ ده‌درێت.

ئه‌مه‌ش خشتەكه‌یه‌:.


PM:04:26:06/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 8312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو