خانمێك له برسا مرد
وێستگه نیوز-
خانمێكی روسی دوای ده‌یه‌یه‌ك له خواردنی ته‌نها سه‌وزه و میوه، له ته‌مه‌نی 39 ساڵیجا له برسا گیانی له‌ده‌ست دا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی، خانمێكی ڕوسی به ناوی "زهانا دار‌ت"ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی "ئینسیتگرامه‌كه‌ی" خۆیه‌وه، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر سووده‌كانی سیستمی خۆراكی ڕووه‌كی، كه پشت ده‌به‌ستێت به خواردنی میوه و سه‌وزه به كاڵی و بێ كوڵاندنی. ئه‌م خانمه پێش مردنی، زیاد له ده هه‌زار فۆلۆوه‌ری هه‌بوو.
دایكی زهانا دار‌ت ده‌ڵێت كچه‌كه‌ی به‌هۆی "برسییه‌تی و ماندووبوونه‌وه" كۆچی دوایی كرد، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی تووشی په‌تایه‌ك بوو له كۆلێرا ده‌چوو، "په‌تاكه به‌هۆی سیستمی خۆراكی كچه‌كه‌مه‌وه، تا ده‌هات ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند".
له لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێك له هاوڕێ كچه‌كانی زهانا، ڕه‌خنه له "سیستمه خۆاكییه توندڕه‌ویه‌كه‌ی" ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "برسییه‌تی له‌سه‌رخۆ كه زهانا به‌ده‌ستییه گیرۆده ببوو، وایلێكرد ڕۆژانه به به‌رچاومانه‌وه بتوێته‌وه. به‌ڵام خۆی له‌و بڕوایه‌دا بوو هه‌مو شـێك باشه و هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، یه‌كێك له دراوسێكانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌یانیانی هه‌موو ڕۆژێك، هه‌ستی كردووه زهانا وه‌ك ته‌رمێكی سارد و سڕ ده‌دۆزێته‌وه. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه قه‌ناعه‌تی پێ بكات واز له‌م سیستمه خۆراكییه بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
زهانا پێش مردنه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی هه‌ستێت و له ڕۆیشتن كێشه‌ی زۆری هه‌بوو. هه‌ر به وته‌ی هاوڕێكانی، زهانا بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه. له بری ئاو، شه‌ربه‌تی میوه و سه‌وزه‌كانی خواردووه‌ته‌وه.
له ساڵی ڕابردوودا، دایكێكی ڕووه‌كخۆر كه ناوی "شیلا ئۆلیری Sheila OLeary "یه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، چونكه كوڕه ته‌مه‌ن هه‌ژده مانگییه‌كه‌ی، به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه ده‌مرێت. دایكه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووه‌كخۆر بووه و په‌یڕه‌وی له سیستمێكی خۆراكی توند كردووه، ته‌نها میوه و سه‌وزه‌ی كاڵی ده‌رخوارد منداڵه‌كه‌ی داوه. به‌و هۆیه‌وه منداڵه‌كه‌ی له كاتی مردنیدا، كێشی ته‌نها حه‌وت كیلۆگرام بووه. لێره‌وه دادگای فلۆریدا له مانگی حوزه‌یرانی 2022، به تاوانی كوشتن به پله‌ی یه‌ك، سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر دایكه‌كه‌دا سه‌پاندووه.
PM:09:08:03/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت