له سه‌مای ده‌ستگیرانداریدا گیانی ده‌رچوو
وێستگه نیوزـ
ئاهه‌نگی ده‌ستگیرانداریی گه‌نجێكی میسری بووه شین و ماته‌م كاتێك گه‌نجه‌كه له‌گه‌ل ده‌سنگیرانه‌كه‌یدا سه‌مای ماره‌برینی كرد، به‌ڵام له‌وكاته‌دا دڵی له‌لێدان كه‌وت و گیانی سپارد.
گه‌نجه‌كه به‌ناوی سوهه‌یب خالید ته‌مه‌نی 22 ساڵی دانیشتوی شری پۆرسه‌عید-ی میسر بووه‌و له ئاهه‌نگی ماره‌بڕینه‌كه‌یدا و به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌ماكردن به‌وبۆنه‌یه‌وه له‌پڕ كه‌وتوه به زه‌ویدا و گیانی سپاردووه.
دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه پزیشكه‌كان وتویانه كه ماسولكه‌ی دڵی وه‌ستاوه‌و سوڕی خوێنی زۆر لاواز بووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه ببێته‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و گیان له‌ده‌ست بدات.
PM:06:01:29/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 9920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت