پێنج هه‌ڵه‌ی پشت كاره‌ساتی ژێرده‌ریایی تیتان
وێستگه نیوزـ
ژێردەریایی تیتان، کاتژمێر 8ی بەیانیی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، شۆڕبووەوە بۆ نێو زەریا، بڕیاربووە حەوت کاتژمێر دوای ئەوە بگەڕێتەوە سەر رووی زەریاکە، بەڵام دوای کاتژمێرێک و 45 خولەک ژێردەریاییەکە پەیوەندی بە دەرەوەی خۆی پچڕا‌و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 22ی حوزەیرانیش گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌كه راگه‌یه‌ندرا، ده‌شوترێت كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ژێرده‌ریاییه‌كه‌دا روویداوه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی روودانی كاره‌ساته‌كه.
سەر نشینەکانی ژێردەریایی تیتان لە پێنج کەس پێکهاتبوون کە بریتی بوون لە:
1-ستۆکتن رەش، تەمەن 61 ساڵ، دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆوشن گەیتە و کاپتنی ژێردەریاییەکە، ساڵی 1984 لە زانکۆ پرنستن لە ویلایەتی نیوجێرزی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری فڕۆکەوانی بەدەستهێناوە و ساڵی 1989 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی کالیفۆرنیا وەرگرتووە.
2-هەیمش هاردینگ، تەمەن 58 ساڵ، بازرگانێکی بەریتانییە و لە ئیمارات نیشتەجێ بوو.
3-شازادە داوود ، تەمەنی 48 ساڵە و بازرگانێکی پاکستانییە.
4-سولەیمان داوود، تەمەنی 19 ساڵە و پیشەی خوێندکارە و کوڕە تاقانەکەی شازادە داوودە.
5- پۆڵۆغی ناغژولێت، تەمەن 77 ساڵەو شارەزایەکی فەڕەنسییە لە بواری کەشتی تایتانیک.
به‌گوێره‌ی سایتی بزنس ئینسایده‌ر چه‌ندین جار ره‌خنه له كۆمپانیاكه و ژێرده‌ریاییه‌كی گیراوه كه مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه، سایته‌كه پێنج هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كیی دیاریكردوه كه بونه‌ته‌هۆی روودانی ئه‌و كاره‌ساته كه ئه‌مانه‌ن:
هه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی ژێرده‌ریاییه‌كه له ریشاڵی كاربۆن دروستكراوه، ئه‌مه‌ش بۆ چونه‌ناو قوڵاییه‌كی زۆری ئاو زۆر هه‌ڵه‌یه تا به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌ستانه‌ی بگرتایه، بۆیه ده‌بوایه له پۆڵا یان تیتانیۆم دروست بكرایه.
ده‌وترێت بۆیه ریشاڵی كاربۆن بۆ دروستكردنی به‌كارهێنراوه، چونه زۆر هه‌رزانه و كێشی سووكه، به‌ڵام ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كراوه كه ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی ئاو بگرێت.
به‌پێی سایته‌كه، شاره‌زایانی پیشه‌سازیی ژێرده‌ریای پرسیارێكی زۆریان له‌سه‌ر شێوازی سه‌لامه‌تیی تیتان لا دروستبووه‌و له سیمینارێكدا له ساڵی2018 نیگه‌رانییه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه خستوه‌ته‌روو، ته‌نانه‌ت ده‌یڤد لۆكریج، سه‌رۆكی پێشووی كرده‌وه ده‌ریاییه‌كان له كۆمپانیای ئۆوشن گه‌یت سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆمار كردوه‌و دواتر دۆسیه‌كه چاره‌سه‌ركراوه، له هه‌مان ساڵیش‌دا كۆمپانیاكه دڵنیایی له‌وه‌دا كه ژێرده‌ریایی تیتان تاقیكراوه‌ته‌وه‌و توانیویه‌تی بچێته قوڵایی 4 هه‌زار مه‌تر، بۆیه دروستكردنی له ریشاڵی كاربۆن كارێكی باش و سه‌ركه‌وتوو بووه.
هه‌ڵه‌ی دووه‌م: كۆمپانیای ئۆوشن گه‌یت چه‌ندین جار هۆشدارییه‌كانی سه‌باره‌ت به سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌ناو ژێرده‌ریاییه‌كه پشتگوێ خستوه كه وتراوه مه‌ترسیی له‌سه‌ره، كه‌چی كۆمپانیاكه وتویه‌تی سیستمێكی چاودێریكردنی ده‌نگییان بۆ ژێرده‌ریاییه‌كه په‌ره‌پێداوه كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك روو بدات پێشتر ئاگادار كردنه‌وه ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه ده‌یڤد لۆكریج، سه‌رۆكی پێشووی كرده‌وه ده‌ریاییه‌كان له كۆمپانیای ئۆوشن گه‌یت ره‌تی كردبوه‌وه‌و وتبوی ئه‌و سیستمه ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ئینجا ئاگاداری ده‌دات.
هه‌ڵه‌ی سێیه‌م: كۆمپانیای ئۆوشن گه‌یت زیاد له جارێك ره‌تیكردوه‌ته‌وه مۆڵه‌تی رێگه‌پێدان به به‌كارهێنانی ئه‌و ژێرده‌ریاییه ده‌ربهێنێت، زۆرێك ده‌یانوت كه ره‌نگه ئه‌و ژێرده‌ریاییه نه‌توانێت له تاقیكردنه‌وه‌كانی تایبه‌ت به به‌و بواره سه‌ركه‌وتوو بێت، كه‌چی كۆمپانیاكه له ساڵی 2019 سور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژێرده‌ریارییه‌كه‌ی تۆكمه‌یه و پێویستی به‌و جۆره تاقیكردنه‌وانه نییه.
بزنس ئیسنایده‌ر له‌زاری رۆژنامه‌نوسێك به‌ناوی ده‌یڤد بۆگ، كه ساڵی 2022 چوه‌ته ناو ژێرده‌ریاییه‌كه، بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات واژوی له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌یه‌ك كردوه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی ئه‌وه‌یه كردوه ئه‌م ژێرده‌ریاییه جارێ له‌ژیر تاقیكردنه‌وه‌دایه و هیچ ده‌سته و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار په‌سه‌ندی نه‌كردوه‌و پشتی پێ نه‌به‌ستوه.
دیسان ده‌یڤد لۆكریج، سه‌رۆكی پێشووی كرده‌وه ده‌ریاییه‌كان له كۆمپانیای ئۆوشن گه‌یت له سكاڵاكه‌یدا باسی له‌وه كردوه كه جامی پێشه‌وه‌ی ژێرده‌یاییه‌كه به‌جۆرێك دروستكراوه كه توانای به‌رگه‌گرتنی په‌ستانی تا 1300 مه‌تر قوڵایی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متره له‌و قوڵاییه‌ی كه پاشماوه‌ی كه‌شتیی تایتانیكی تێدایه و ده‌گاته 4 هه‌زار مه‌تر.
هه‌ڵه‌ی چواره‌م: كۆپانیای خاوه‌نی ژێرده‌ریایی تیتان هه‌موو هه‌ر كه‌س و فه‌رمانبه‌رێكی له كاره‌كه‌ی ده‌ركردوه كه هۆشداریی له سه‌لامه‌تیی ژێرده‌ریاییه‌كه داوه، سایتی بزنس ئینسایده‌ر ده‌ڵێت، ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تیی ژێرده‌ریاییه، ده‌یڤد لۆكریج، سه‌رۆكی پێشووی كرده‌وه ده‌ریاییه‌كان له كۆمپانیای ئۆوشن گه‌یت بانگكراوه بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی كۆمپانیاكه و پێی وتراوه " له‌كاره‌كه‌ت ده‌ركراویت."
ده‌یڤد لۆكریج یه‌كه‌م كه‌س نییه كه له‌سه‌ر ره‌خنه و ئاشكراكردنی كه‌موكورتییه‌كان له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرابێت، كۆمپانیاكه هه‌مان ره‌فتاریشی له‌گه‌ڵ رۆب مكالۆم، راوێژكاری پێشوی كۆمپانیاكه كردوه كه به ئاشكرا ناڕازی بونی خۆی له خێرا دروستكردن و په‌له‌كردن له به‌گه‌ڕخستنی ژێرده‌ریاییه‌كه ده‌ربڕیوه‌و ئه‌ویشی ده‌ركردوه.
مكالۆم باسی له‌وه كردبوو كه ده‌یزانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له دروستكردنی ژێرده‌ریایی تیتان به‌كارهاتووه، باش نین و دڵنیا نین كه سه‌لامه‌ته.
هه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: چه‌ندین جار ژێرده‌ریاییه‌كه كێشه‌ی بۆ دروستبووه‌و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كان كۆمپانیاكه له ساڵی 2021 گه‌شتێكی به تیتان كردوه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ژێرده‌ریاییه‌كه به‌هۆی بوونی كێشه له باترییه‌كانیدا له‌كاركه‌وتوه‌و دواتر ناچاربوون ژێرده‌ریاییه‌كه به‌و كه‌شتییه‌وه ببه‌ستنه‌وه كه له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ك بووه‌و ئینجا رابكێشرێته‌وه سه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ژیرده‌ریاییه‌كه نه‌یتوانیوه خۆی بێته‌وه سه‌ر رووی ئاوه‌كه.
ده‌یڤد بۆگ-ی رۆژنامه‌نوس به سایتی بزنس ئینسایده‌ری وتوه كه ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر كه‌شتی پشتیوانیی تایبه‌ت به ژێرده‌ریاییه‌كه ئاماده‌بووه، چه‌ند كاتژمێرێك په‌یوه‌ندیكردن به تیتانەوە بچڕاوه‌و ته‌نها به كورته‌نامه ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندیی به ژێرده‌ریاییه‌كه‌وه بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانده‌زانی شوێنه‌كه‌ی له كوێیه، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری دروستكرد، كۆمپانیاكه‌ش ئینته‌رنێتی له كه‌شتییه‌كه بڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه‌ن نه‌توانن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پۆست بكه‌ن و كێشه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت كه ژێرده‌ریاییه‌كه ئامیرێكی بۆ باری له‌ناكاو بۆ دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ی تێدا نه‌بووه تا سیگناڵ بۆ كارمه‌ندانی فریاگوزاری ره‌وانه بكات و بتوانن شوێنه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه.
PM:11:51:23/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 11444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت