ئەندامه‌كه‌ی رێکخراوی میزۆپۆتامیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا


وێستگه‌ نیوز-
17 كاتژمێر مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار، حسێن ئاراسان، ئەندامه‌كه‌ی رێکخراوی میزۆپۆتامیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.


به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حسێن ئاراسان دوای 17 كاتژمێر مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

دوای‌ گیان له‌ده‌ستدانیشی‌ ته‌رمی‌ حسێن ئاراسان، ئه‌ندامی رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وه‌ براوه‌ته‌ په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی و بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سوكاریه‌وه‌ مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌بچێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.

به‌یانی دوێنێ‌ هه‌ینی له‌ به‌رده‌م رێكخراوی‌ كرێكارانی‌ میزۆپۆتامیا چه‌كدارێك ته‌قه‌ی‌ له‌ ئه‌ندامێكی رێكخراوی میزۆپۆتامیا كرد و به‌ سه‌ختی برینداری كرد.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌وباره‌وه‌ به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: چه‌كدارێك ته‌قه‌ی له‌ یه‌كێك كردووه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ندامی‌ رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیایه‌ و برینداری كردووه‌".

وتیشی‌: "برینداره‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و برینه‌كه‌ی سه‌خته‌ و له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدایه‌".

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ وێستگه‌نیوز گه‌یشتووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ شوێنه‌واری سێ فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌یه‌تی و له‌ ره‌گه‌زی نێره‌ و خه‌ڵكی باكوری كوردستانه‌ و ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌.


AM:10:11:10/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو