دوای 40 رۆژ له كه‌وتنه‌خواره‌ی فڕۆكه‌كه‌یان، 4 منداڵ به زیندوویی له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كۆڵۆمبیا رزگاركران
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا رایگه‌یاند كه پاش 40 رۆژ له كه‌وتنه‌خواره‌ی فڕۆكه‌كه‌یان، چوار منداڵ به زیندوویی له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كۆڵۆمبیا رزگاركران كه یه‌كێكیان شیره‌خۆره‌یه.
جۆستاڤۆ پیترۆ سه‌رۆكی كۆلۆمبیا رایگه‌یاند كه دوای زیاتر له پێنج هه‌فته له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان، چوار منداڵ له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كۆڵۆمبیا به زیندوویی دۆزرانه‌وه.
سوپای كۆلۆمبیا منداڵه‌كانی له نزیك سنووری نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی كاكیتا و جوافیاری له نزیك شوێنی تێكشكانی فڕۆكه بچووكه‌كه‌یان، دۆزییه‌وه و رزگاری كردن.
جۆستاڤۆ پیترۆ سه‌رۆكی كۆلۆمبیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "هه‌واڵێكی خۆش بۆ هه‌موو وڵات! وادیاره ئه‌و چوار منداڵه‌ی له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كۆلۆمبیا دیارنه‌مان، زیندوون".
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی منداڵه‌كانی تێدابوون له جۆری سیسنا 206 بوو و 7 كه‌سی تێدابوو، له 1ی ئایاری رابردوودا له گه‌شتێكدا بوو له‌نێوان ئاراراكوارا له هه‌رێمی ئامازوناس و سان خوسیه دیل جوافیاری، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای فریاكه‌وتنی كرد.
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا له‌نێویاندا فڕۆكه‌وانه‌كه و ته‌رمه‌كانیان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
منداڵه‌كانیش كه ته‌مه‌نیان 13 ساڵ و 9 ساڵ و چوار ساڵ و كۆرپه‌یه‌كی شیره‌خۆره‌ی ته‌مه‌ن 11 مانگه، له رووداوه‌كه‌دا زرگاریان بوو.
له‌و وێنانه‌ی سوپای كۆلۆمبیا بڵاویكردنه‌وه، كۆمه‌ڵێك سه‌رباز له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌دا له ناوه‌ڕاستی جه‌نگه‌ڵه‌كاندا ده‌ركه‌وتوون.
دوێنێ هه‌ینی جۆستاڤۆ پیترۆ سه‌رۆكی كۆلۆمبیا به رۆژنامه‌نووسانی وت: "منداڵه‌كان هه‌ر پێكه‌وه‌بوون و ئێستا جه‌سته‌یان لاوازه، با رێگا بده‌ین پزیشكه‌كان پشكنینیان بۆ بكه‌ن، به دۆزینه‌وه‌یان خۆشحاڵ بووم".
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا راشیگه‌یاند كه منداڵه‌كان به‌ته‌نها له دارستانه‌كه‌دا بوون و به‌رگرییان له خۆیان كردووه.
AM:09:34:10/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت